پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 6
ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت،
ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد6:1 تەوقەکردن بە مەبەستی ڕێککەوتن بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک.،
ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت،
بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت،
ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە،
چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت،
بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە.
خەو مەدە چاوەکانت و
پێڵووەکانت خەواڵوو نەبن.زەبوورەکان 132:4
وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە،
وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.زەبوورەکان 124:7
ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،
بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.
بێ ئەوەی پێشەوا و
کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،
بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و
لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.
ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟
کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟پەندەکان 26:14
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،
کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،پەندەکان 24:33
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،
نەبوونیشت وەک چەکدار.
کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار،
بە زمان خواری ڕەفتار دەکات،
چاوی دەقوچێنێت و
بەپێی ئاماژە دەکات و
بە پەنجە دەریدەبڕێت،پەندەکان 10:10
فێڵ لە دڵیدایە،
خراپە دادەهێنێت،
هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت.پەندەکان 17:20
لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت،
لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە.زەبوورەکان 58:8
شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،
حەوتیش6:16 دەربڕینێکی عیبرییە بۆ دووپاتکردنەوە بۆ ژمارە حەوت. قێزەونە لەلای:
چاوی بەفیز،
زمانی درۆزن،
دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،پەندەکان 30:13
دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،
پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،
شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و
وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.پەندەکان 19:5
ئاگادارکردنەوە لە داوێنپیسی
ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و
فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.پەندەکان 1:8
هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و
بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.دواوتار 6:8
لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،
لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و
کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،پەندەکان 3:23
چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و
ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،
سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،زەبوورەکان 119:105; دووەم پەترۆس 1:19
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،
لە زمانلووسی داوێنپیس.پەندەکان 7:5
لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە،
با بە برژانگەکانی نەتبات،
چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت،
بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات.پەندەکان 5:10
ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و
جلەکانی نەسووتێت؟
یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و
پێیەکانی داغ نەبێت؟
ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،
هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.عیبرانییەکان 13:4
سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکات
بۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە.
هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە،
ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت.دەرچوون 22:1
بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،
هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.لێڤییەکان 20:10
تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت و
شەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،
چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،
لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،
چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،
بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.