پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 24
ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە،
ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت،زەبوورەکان 37:1; پەندەکان 23:17
چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و
لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن.زەبوورەکان 10:7
بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت،
بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت،
بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن
لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان.
پیاوی دانا بەتوانایە،
کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.
بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت،
سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.پەندەکان 20:18
دانایی بەرزە بۆ گێل،
لە کۆڕی ناو دەروازەدا24:7 مەبەست لە کۆڕی خەڵکی شارە بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پرسە گرنگەکان. دەمی لێک ناکاتەوە.پەندەکان 14:6
ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە،
بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت.
پیلانی گێلایەتی گوناهە،
خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە.
ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە،
بێ هێزیت!
ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و
لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە.زەبوورەکان 82:4
ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،»
ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟
ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟
ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟ئەیوب 34:11; زەبوورەکان 62:12; یەرمیا 32:19; ڕۆما 2:6; ئاشکراکردن 22:12
ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و
شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،
هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.
ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و
ئومێدبڕ نابیت.
وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست،
هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،پەندەکان 1:11
چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە،
بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت.زەبوورەکان 37:24; ئامۆس 5:2
بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە،
بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت،ئەیوب 31:29
نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت،
جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە.
مەراق لە خراپەکاران مەخۆ،
ئیرەیی بە بەدکاران مەبە،زەبوورەکان 37:1
چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و
چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.پەندەکان 13:9
ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە،
تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە،مەتا 22:21; یەکەم پەترۆس 2:17; ڕۆما 13:2
چونکە بەڵایان لەپڕ دێت،
بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟
قسەی دیکەی دانایان
هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە:
لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە.پەندەکان 18:5
ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،»
گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن.ئیشایا 5:23
بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و
بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت.
وەڵامی ڕاست
وەک ماچی لێوە.
کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و
لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە،
دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ.
بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە،
بە لێوەکانت فێڵ مەکە.
مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم،
سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.»پەندەکان 17:13
بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم،
بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش.
چقڵ هەمووی داگرتبوو،
گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو،
کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو.پەندەکان 15:19
تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە،
بینیم و وانەم لێ وەرگرت:
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،
کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،پەندەکان 6:10
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،
نەبوونیشت وەک چەکدار.پەندەکان 28:19