زەبوورەکانPsa زەبوورەکانSalmene, زەبوورsalme زەبوورەکانSalmenes bok, زەبوورsalme 121

Oversettelser Sammenlign

گۆرانی گەشتیاران.

چاوم بەرەو چیاکان121‏:1 مەبەستی چیاکانی دەوری ئۆرشەلیمە.‏ هەڵدەبڕم،

یارمەتی من لەکوێوە دێت؟دووەم پوختەی مێژوو 20:12

یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،

دروستکەری ئاسمان و زەوی.دووەم پوختەی مێژوو 20:17; زەبوورەکان 124:8

لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،

ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.

بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت

خەواڵوو نابێت و نانوێت.یەکەم پاشایان 8:52

یەزدان پارێزگاری تۆیە،

یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،

نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،

نە مانگ بە شەو.یونس 4:8

یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،

گیانت دەپارێزێت.

یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،

لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.