زەبوورەکانПс زەبوورەکانПсалтыр, زەبوورпсалом زەبوورەکانПсалтыр, زەبوورпсалом 142

Пераклады Параўнаць

هۆنراوەیەکی داود کە لە ئەشکەوت بوو. نوێژ.

پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،

بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە.یەکەم ساموئێل 24:3

سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم،

لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم.زەبوورەکان 102:0

لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم،

تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.

لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم،

خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە.زەبوورەکان 140:5; یەرمیا 18:22

ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە،

کوا ناسیاوی من؟

پەناگا بۆ من قڕبووە،

کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟پەندەکان 29:10

ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد،

گوتم: «تۆ پەناگای منی،

لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.»زەبوورەکان 16:5; زەبوورەکان 27:13; زەبوورەکان 91:2

بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە،

چونکە زۆر زەلیلم،

لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە،

چونکە لە من بەهێزترن.

گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە،

بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم.

ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن،

چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.زەبوورەکان 143:11