زەبوورەکانPsa زەبوورەکانSálmarnir, زەبوورsálmur زەبوورەکانSálmarnir, زەبوورsálmur 19

Þýðingar Bera saman

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

ئاسمان باسی شکۆی خودا دەکات،

گەردوون کارەکانی دەستی ڕادەگەیەنێت.زەبوورەکان 97:6; کردار 14:17; ڕۆما 1:20

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ وتەی بەرز دەبارێنن،

شەو لەدوای شەو زانین ڕادەگەیەنن.

هیچ قسە و زمانێکیان نییە،

دەنگیان نابیسترێت،

بەڵام پەیامیان دەگاتە هەموو زەوی،

وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.

لە ئاسمان چادری بۆ خۆر هەڵداوە،ڕۆما 10:18

کە وەک زاوایەکە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە،

وەک پاڵەوانێکە کە شادە بە ڕاکردن لە گۆڕەپان.

لەو سەری ئاسمانەوە هەڵدێت و

دەسووڕێتەوە هەتا ئەو سەری،

هیچ شتێک لەبەر گەرماییەکەی ناشاردرێتەوە.ژیرمەندی 1:5

فێرکردنی یەزدان تەواوە،

دەروون دەبووژێنێتەوە.

شەریعەتی19‏:7 مەبەستی لە پەیمان و ڕاسپاردەکانی خودایە بۆ گەلەکەی کە لەسەر تەختەی پەیمان نووسراون. هەروەها بڕوانە دەرچوون 16‏:31‏-34.‏‏ یەزدان جێی متمانەیە،

ساویلکە دەکەنە دانا.زەبوورەکان 12:6

ڕێنمایی یەزدان دروستە،

دڵ خۆش دەکات.

ڕاسپاردەی یەزدان پاکە،

چاو ڕۆشن دەکات.دووەم پەترۆس 1:19; ئەفەسۆس 1:18

لەخواترسی بێگەردە،

هەتاهەتایە سەقامگیرە.

حوکمی یەزدان ڕاستە،

بە تەواوی ڕاستودروستە.

ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن،

لە زێڕی بێگەردی زۆر،

لە هەنگوین شیرینترن،

لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.زەبوورەکان 119:72

خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە،

پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.

کێ لە هەڵەکانی خۆی تێدەگات؟

گوناهە شاراوەکانم ببەخشە.

خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە،

وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت.

ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم،

لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.

با قسەی دەم و لێکدانەوەی دڵم

جێی ڕەزامەندی تۆ بێت،

ئەی یەزدان، تاشەبەردی من و ڕزگارکەرم19‏:14 لە زمانی عیبری بە واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگەیشتن لەم دەربڕینە بڕوانە ڕائووس 4‏‏.‏.زەبوورەکان 40:13