زەبوورەکانPsa زەبوورەکانSálmarnir, زەبوورsálmur زەبوورەکانSálmarnir, زەبوورsálmur 23

Þýðingar Bera saman

زەبوورێکی داود.

یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت.ئیشایا 40:11; یەرمیا 23:4; حزقیێل 34:23; یۆحەنا 10:11; یەکەم پەترۆس 2:25

لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت و

دەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار،

گیانم دەبووژێنێتەوە.

بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکات

لە پێناوی ناوی خۆی.

ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم،

لە هیچ خراپەیەک ناترسم،

لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای،

گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.زەبوورەکان 118:6; ڕۆما 8:31

سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم،

زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم،

جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.پەندەکان 9:2; زەبوورەکان 112:10; ئیشایا 25:6

بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،

بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.زەبوورەکان 27:4