زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 41

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە،

یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات.پەندەکان 14:21; دانیال 4:27; لۆقا 14:13

یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە،

لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و

نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی.

یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و

لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.مەتا 9:22; لۆقا 7:7

گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە،

چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.»زەبوورەکان 6:2

دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن:

«کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟»

کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت،

بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە،

کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە.

هەموو دوژمنەکانم چرپەچرپ دەکەن،

پیلان دژم دەگێڕن، دەڵێن:مەتا 22:15

«دەردێکی کوشندە تەنگی پێ هەڵچنیوە،

لەکوێ بکەوێ هەستانەوەی نابێت.»مەرقۆس 12:13; مەتا 27:66

تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو،

ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد.41‏:9 ناپاکی لەگەڵم کرد: لە زمانی عیبری نووسراوە: (پاژنەپێی لێ بەرز کردمەوە)، کە دەربڕینێکی عیبرییە بە واتای ناپاکی.‏یۆحەنا 13:18; کردار 1:16

بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە،

هەڵمستێنەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێ بکەمەوە.

بەمە دەزانم تۆ لێم ڕازیت،

چونکە دوژمنەکەم هاواری سەرکەوتن ناکات بەسەرمدا.

بەهۆی ئەوەی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم دەکەیت و

لەپێش خۆت ڕامدەگریت، هەتاهەتایە.

ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،

لە ئەزەلەوە هەتا هەتاهەتایە.

ئامین و ئامین.زەبوورەکان 40:16