زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 42

ترجمه‌ها مقایسه

کۆکراوەی بەشی دووەم

زەبوورەکانی 42‏–72

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەحیەکەم پوختەی مێژوو 6:22; یەکەم پوختەی مێژوو 9:19; یەکەم پوختەی مێژوو 26:1

چۆن ئاسک بە پەرۆشە بۆ ئاوی ڕووبار،

ئەی خودایە، گیانی منیش بە پەرۆشە بۆ تۆ.

گیانم تینووی خودایە، خودای زیندوو.

کەی دێم و بە دیداری خودا شاد دەبم42‏:2 لە ئەمادەگی خودا لە پەرستگا دەبم.‏؟زەبوورەکان 84:2

بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم،

لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»

هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم:

چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین،

بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد،

بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان.ئەیوب 30:16

ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟

بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟

ئومێدت بە خودا هەبێت،

چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم،

ئەو ڕزگارکەر و خودامە.زەبوورەکان 43:5

گیانم خەمبارە لە ناخم،

بۆیە یادت دەکەمەوە

لە لای ڕووباری ئوردون،

لە بەرزاییەکانی حەرمۆنەوە42‏:6 بەرزترین شاخە لە سوریا، نزیکە 75 کم لە باکووری دەریاچەی جەلیل بووە.‏، لە کێوی میچعارەوە.

قووڵایی بانگی قووڵایی دەکات،

بە دەم خوڕەی تاڤگەکانتەوە،

هەموو شەپۆلەکانت و تەوژمەکانت بەسەرمدا کەوتوون.زەبوورەکان 69:2

بە ڕۆژ یەزدان خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی ئاراستە دەکات،

بە شەویش سروودی ئەو لەسەر لێومە،

نوێژێکە بۆ خودای ژیانم.زەبوورەکان 119:62

خودا، کە تاشەبەردی منە، پێی دەڵێم:

«بۆچی لە یادت کردووم؟

بۆچی دەبێت بناڵێنم،

بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟»زەبوورەکان 38:6

بە تێکشکانی ئێسقانەکانم

ناحەزانم توانجم تێدەگرن،

بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟»

ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟

بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟

ئومێدت بە خودا هەبێت،

چونکە من هەر ستایشی ئەو دەکەم،

ئەو ڕزگارکەر و خودامە.زەبوورەکان 43:5