زەبوورەکانPs زەبوورەکانPsalmów, زەبوورpsalm زەبوورەکانKsięga Psalmów, زەبوورpsalm 45

Przekłady Porównaj

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند.ئەفەسۆس 1:6

دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،

کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،

زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.

تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و

نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،

چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.لۆقا 4:22

ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،

شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.زەبوورەکان 24:8; ئیشایا 11:5; عیبرانییەکان 4:12; ئاشکراکردن 1:16; ئاشکراکردن 19:15

بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،

لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،

با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.

با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،

با گەلان لەبەر پێت بکەون.ئەیوب 6:4; زەبوورەکان 38:2

ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،

داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.عیبرانییەکان 1:8; ئیشایا 32:1

تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،

بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،

بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت45‏:7 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏.زەبوورەکان 15:2; ئیشایا 61:1

جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا45‏:8 ڕووەکێکی دڕکاوییە وەک سەباڕ، شلەیەکی تێدایە بۆ پێست باشە.‏ و کاسیا45‏:8 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.‏ بۆندار بووە،

لە کۆشکی بە عاج45‏:8 عاج، دوو قۆچە گەورەکەی فیل، دەتاشرێن بۆ دروستکردنی پەیکەر و شتی دیکە بۆ ڕازاندنەوەی ناو ماڵ.‏ ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.گۆرانی گۆرانییەکان 1:4; ئەفەسۆس 5:2

لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،

شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە45‏:9 ڕەنگە وڵاتی یەمەن بێت، بە چاکی جۆری زێڕەکەی بەناوبانگ بووە.‏ لەلای دەستی ڕاستتە.ئیشایا 61:10

ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،

گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.هۆشەع 2:19

پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،

کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.ئیشایا 62:4; ئاشکراکردن 19:7

دانیشتووانی شاری سور45‏:12 مەبەست لە دانیشتووانی شاری سورە، کە شارێکی فینیقی زۆر بەناوبانگ و زۆر کۆنە.‏ بە دیارییەوە دێن،

خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.زەبوورەکان 72:10

کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،

جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.حزقیێل 16:10; مەتا 22:11

بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،

یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ45‏:14 تۆی پاشا.‏ دێنن.ئیشایا 61:10; یەکەم پەترۆس 3:3

بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،

دێنە ناو کۆشکی پاشا.

کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،

دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.ڕۆما 9:5; ئاشکراکردن 1:6; ئاشکراکردن 5:10

یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،

بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.