زەبوورەکانPsa زەبوورەکانPsalmen, زەبوورpsalm زەبوورەکانHet boek Psalmen, زەبوورpsalm 46

Vertalingen Vergelijken

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەکی کوڕانی قۆرەح لەسەر ئاوازی عەلامۆت46‏:0 جۆرە ئاوازێکە، واتا بە دەنگی کچان.‏.زەبوورەکان 42:0

خودا پەناگا و هێزمانە،

لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.زەبوورەکان 18:2; پەندەکان 18:10; حەبەقوق 3:19

بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،

ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،

ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،

چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.46‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا46‏:4 ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40‏‏.‏ شاد دەکات،

ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.

خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،

لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.ئیشایا 33:20; حزقیێل 48:35; زەکەریا 2:5

نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،

خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.

یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،

خودای یاقوب پەناگامانە.ڕۆما 8:31

وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،

ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.زەبوورەکان 66:5

جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،

کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،

گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.زەبوورەکان 76:3; هۆشەع 2:18

«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،

لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،

لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»46‏:10 خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.‏ئیشایا 64:1-2

یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،

خودای یاقوب پەناگامانە.ڕۆما 8:31