زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 48
گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،
لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.زەبوورەکان 145:3; عیبرانییەکان 12:22; ئاشکراکردن 14:1
کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،
خۆشی هەموو زەوییە،
وەک لووتکەی شاخی چافۆن48:2 شاخی پیرۆز لە باکوور، لە فینیکیا، کە لە ئەندێشەی خەڵک شوێنی نیشتەجێبوونی خودا بووە.،
شاری پاشای گەورەیە48:2 مەبەست لە پاشای گەورە، خودایە. بڕوانە 47:2؛ 48:1..حزقیێل 40:2
خودا لەناو قەڵاکانی
وەک پەناگایەک ناسراوە.دووەم پوختەی مێژوو 20:8; زەکەریا 8:3; مەلاخی 1:14
ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،
ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،
کە بینییان تاسان،
بە ترسەوە هەڵاتن.دووەم پاشایان 19:35
لەوێ لەرزیان لێهات،
ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.دووەم پاشایان 19:3; ئیشایا 21:3
وەک کەشتییەکانی تەرشیش48:7 جۆرە کەشتییەکی تایبەت بوون کە بۆ بازرگانی بەکاردەهێنران. تێکت شکاندن،
بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.ئیشایا 27:8
هەروەک بیستمان،
ئاواش بینیمان
لە شاری یەزدانی سوپاسالار،
لە شاری خودامان:
«خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»48:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت
بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.
ئەی خودایە، وەک ناوت
ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،
دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.دووەم پاشایان 19:15; کردار 19:17
کێوی سییۆن شادمان دەبێت،
کچانی48:11 لە کەلتوری عیبری بە گوندەکانی دەوروبەری شارەکان دەگوترێ کچانی. یەهودا دڵخۆش دەبن
بەهۆی دادوەرییەکانت.
بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،
قوللەکانی بژمێرن،
لە شووراکانی وردبنەوە،
بڕواننە قەڵاکانی،
هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.
هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،
هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.ئیشایا 25:9