زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 145
ستایشێکی داود.
بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا،
هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.زەبوورەکان 47:2
هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم،
هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.
یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە،
مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە.ئەیوب 5:9; ئەیوب 36:26
هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات،
پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن.دواوتار 4:10; دواوتار 6:7
دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن،
منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.
دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن،
منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم.
یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن،
گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن.
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،
پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.دەرچوون 34:6; زەبوورەکان 86:15
یەزدان بۆ هەمووان چاکە،
بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.دووەم پەترۆس 3:9; یەکەم تیمۆساوس 2:4
ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن،
خۆشەویستانت ستایشت دەکەن.
دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن،
باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن،زەبوورەکان 47:8
تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت،
هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت.
شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە،
فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە.
یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە،
خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.زەبوورەکان 146:10; دانیال 4:35; دانیال 6:26
یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان،
ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە.زەبوورەکان 37:24
چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە،
تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ.زەبوورەکان 104:27
دەستت دەکەیتەوە و
ئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت.ئەیوب 39:2
یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە،
خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.
یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،
لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە.دواوتار 4:7
ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن،
گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات.زەبوورەکان 147:11
یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت،
بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات.یەکەم ساموئێل 2:9
دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ،
با هەموو گیاندارێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.