زەبوورەکانPs زەبوورەکانPsalmi, زەبوورpsalam زەبوورەکانPsalmi, زەبوورpsalam 52

Prijevodi Usporedi

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی52‏:0 سەرۆک شوانەکانی شاول بوو، کاتێک داود لە ڕووی شاول هەڵات بۆ نوب بۆ لای ئەحیمەلەخ کە سەرۆک کاهین بوو، جا ئەحیمەلەخ نانی قوربانی دا بە داود و ئەوانەی لەگەڵی بوون. لەو کاتەدا دۆئێگ لە نوب بوو و هەواڵی برد بۆ شاول. ئینجا شاول ئەحیمەلەخ و کاهینەکانی گرت و فەرمانی دا بە پاسەوانەکان بیانکوژن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە. جا فەرمانی دا بە دۆئێگ، ئەویش هەشتا و پێنج کاهینی کوشت.‏ ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ.یەکەم ساموئێل 22:9

ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟

ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،

بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟پەندەکان 21:12

زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،

وەک گوێزانێکی تیژ وایە،

خەریکی فێڵبازییە.زەبوورەکان 57:4; پەندەکان 25:18

زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،

لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.52‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 5، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،

ئەی زمانی فێڵباز!

بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،

دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،

ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.ئەیوب 18:14; ئەیوب 20:7; زەبوورەکان 50:22

ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،

پێی پێدەکەنن و دەڵێن:

«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،

بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو،

بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»زەبوورەکان 49:6; پەندەکان 11:28; مەرقۆس 10:24

بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،

هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.زەبوورەکان 92:12; یەرمیا 11:16; هۆشەع 14:6

هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،

ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.زەبوورەکان 37:5