زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 79
زەبوورێکی ئاساف.
ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ،
پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە،
ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە.یەرمیا 12:8
تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیان
کردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان و
گۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی.
لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن،
کەس نەبوو بیاننێژێت.حزقیێل 24:7
بووین بە پەندی دراوسێکانمان،
بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان.زەبوورەکان 44:13
ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟
هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟زەبوورەکان 89:46
تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن،
بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە،یەرمیا 10:25
چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە،
نیشتیمانیان خاپوور کردووە.
گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە،
با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت،
چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین.ئیشایا 64:9
ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،
لەبەر شکۆی ناوی خۆت.
دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،
لە پێناوی ناوی خۆت.
بۆچی نەتەوەکان بڵێن:
«کوا خوداکەیان؟»
با هەموو نەتەوەکان بزانن کە تۆ لەبەرچاوی هەموومان
تۆڵەی خوێنی ڕژاوی خزمەتکارەکانی خۆت دەکەیتەوە.زەبوورەکان 42:3; یۆئێل 2:17
با ناڵە و هاواری دیلەکانت پێ بگات،
بە گەورەیی بازووی خۆت بیانهێڵەوە
ئەوانەی سزای مردنیان بەسەردا دراوە.یەکەم پاشایان 8:49
ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەی
دراوسێکانمان پێیان کردی،
لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە.ئیشایا 65:6
ئینجا ئێمەی گەلی تۆ، مەڕی لەوەڕگای تۆ،
هەتاهەتایە ستایشت دەکەین،
نەوە بە نەوە باسی ستایشی تۆ دەکەین.زەبوورەکان 100:3