زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 9
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مردنی کوڕەکە». زەبوورێکی داود.
ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.
بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،
ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم.زەبوورەکان 31:7
کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن،
لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن،
چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم،
دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی.
تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە،
هەتاهەتایە ناویانت سڕیوەتەوە.دووەم ساموئێل 22:15; زەبوورەکان 34:16; پەندەکان 10:7
دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە،
شارەکانیانت وێران کردووە،
تەنانەت بیرەوەریشیان نامێنێت.
بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت،
تەختی خۆی بۆ دادوەری دامەزراندووە.
بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
بە دادپەروەری گەلان حوکم دەدات.زەبوورەکان 96:13; کردار 17:31
یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،
قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا.زەبوورەکان 32:7
ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان9:10 بە واتای ناسینی خودا و کەسایەتییەکەی. پشتت پێ دەبەستن،
چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە.
گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن9:11 ناوێکی ئەدەبییە بۆ شاری ئۆرشەلیم. نیشتەجێیە،
لەنێو نەتەوەکان کردارەکانی ڕابگەیەنن،
چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە،
هاواری ستەملێکراوان لەبیرناکات.پەیدابوون 4:9; دواوتار 32:43
ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم!
لەگەڵم میهرەبان بە و لە دەروازەکانی مردن ڕزگارم بکە9:13 عیبری: بەرزم بکەرەوە، بە واتای پارێزگار و فریاکەوتن.،
تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ9:14 مەبەست لە شاری سییۆنە، ئۆرشەلیم. بە ستایشی تۆوە بدوێم،
هەروەها بە ڕزگاریی تۆوە دڵخۆش بم.
نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو،
پێیان بەو تۆڕەوە بووە کە نابوویانەوە.زەبوورەکان 7:15
یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە،
بەدکاران دەکەونە داوی کردەوەی دەستی خۆیان.9:16 لە دەقی عیبری لێرە وشەی هیگایۆن و سەلاه هەیە و لە کۆتایی ئایەتی 20 وشەی سەلاه هەیە، کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن،
هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن.
بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن،
ئومێدی ستەملێکراو هەتاهەتایە لەناو ناچێت.زەبوورەکان 34:6
ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت،
با نەتەوەکان لەبەردەم تۆ دادگایی بکرێن.
ئەی یەزدان، ترس بخەرە دڵیانەوە،
با نەتەوەکان بزانن کە تەنها مرۆڤن.ئیشایا 31:3