زەبوورەکانPs زەبوورەکانPsalmen, زەبوورPsalm زەبوورەکانDas Buch der Psalmen, زەبوورPsalm 95

Übersetzungen Vergleichen

وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،

هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.دواوتار 32:3

بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،

بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.

لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.یەکەم پوختەی مێژوو 16:25

قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و

لووتکەی شاخەکان هی ئەون.زەبوورەکان 50:10

دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،

بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.

وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،

لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،زەبوورەکان 18:6; زەبوورەکان 132:7

چونکە ئەو خودامانە و

ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،

مەڕی دەستی ئەوین.

ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:عیبرانییەکان 3:7; عیبرانییەکان 4:7

«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،

وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا95‏:8 ناوێکی عیبرییە بە واتای تاقیکردنەوە، شوێنێکە لە چۆڵەوانی سینا، هەروەها پێی دەگوترێت مەریبا. بڕوانە ڕوونکردنەوە دەربارەی مێرگی مەریبا لە زەبوورەکان 81‏:7.‏‏ هەروەها بڕوانە دەرچوون 17‏:1‏-7.‏‏ لە بیابان،

لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،

هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،

بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.دەرچوون 17:2; دەرچوون 17:7

چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،

فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و

ڕێگای منیان نەناسی.“سەرژمێری 14:34

بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:

”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»عیبرانییەکان 4:3