زەبوورەکانPsa زەبوورەکانŽalmy, زەبوورžalm زەبوورەکانKniha žalmov, زەبوورžalm 96

Preklady Porovnať

گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ،

گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی.یەکەم پوختەی مێژوو 16:23

گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن،

ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن.

لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،

لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی.

یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،

سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە،

چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،

بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە.ئیشایا 41:24

شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،

هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان.یەکەم پوختەی مێژوو 16:27

ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،

ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن.یەکەم پوختەی مێژوو 16:29; زەبوورەکان 29:1

ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،

دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی.

کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە،

ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن.

لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!

جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت،

بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.»زەکەریا 9:10

با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،

با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،یەکەم پوختەی مێژوو 16:31; ئیشایا 49:13; ئاشکراکردن 12:12

با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن.

ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن،

لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت،

دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،

دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی،

گەلانیش بە دڵسۆزی.زەبوورەکان 9:8; کردار 17:31; ئیشایا 3:14