پەیدابوون پەیدابوون, بەش پەیدابوون, بەش 36
نەوەکانی عیسۆ
ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە.پەیدابوون 25:30
ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو، پەیدابوون 26:34هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو.پەیدابوون 28:9
عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو. یەکەم پوختەی مێژوو 1:35ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون.
ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای. یەشوع 24:4; پەیدابوون 32:3سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی. پەیدابوون 13:6; پەیدابوون 26:14ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو.یەشوع 24:4
- ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە:
- ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن:
- ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ.یەکەم پوختەی مێژوو 1:35
- کوڕەکانی ئەلیفاز:
- تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز. تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون.
- کوڕەکانی ڕەعوئێل:
- نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
- ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون:
- یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
- ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن:
- کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ:
- میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز، میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون.
- کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ:
- میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
- کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ:
- میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون.
- ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون.
- ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون:
- لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دواوتار 2:11; یەکەم پوختەی مێژوو 1:38دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم.
- کوڕەکانی لۆتان:
- حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو.
- کوڕەکانی شۆڤاڵ:
- عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.یەکەم پوختەی مێژوو 1:40
- کوڕەکانی چیبعۆن:
- ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو.
- نەوەکانی عەنا:
- دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا.
- کوڕەکانی دیشۆن:
- حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
- کوڕەکانی ئێچەر:
- بلهان، زەعەڤان و عەقان.
- کوڕەکانی دیشان:
- عوچ و ئەران.
- ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن:
- میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا، میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان.
- ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر.
سەرۆکەکانی ئەدۆم
- ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات.
- بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
- کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.ئیشایا 34:6; ئیشایا 63:1
- کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
- کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
- کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.پەیدابوون 10:11
- کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.یەکەم پوختەی مێژوو 1:49
- کە بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
- ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان:
- تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،یەکەم پوختەی مێژوو 1:51
- ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
- قەنەز، تێمان، میبسار،
- مەگدئێل و عیرام.
- ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان.
- ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو.