حەبەقوق حەبەقوق, بەش حەبەقوق, بەش 1
ئەو سروشەی1:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت. کە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات.
سکاڵای حەبەقوق
ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم و
تۆش گوێ ناگریت؟
هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم و
تۆش ڕزگار ناکەیت؟زەبوورەکان 13:1
بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟
بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟
وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،
ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.حزقیێل 22:29
لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە و
دادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.
خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،
لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت.ئەیوب 21:7; یەرمیا 12:1
وەڵامی یەزدان
«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،
بە تەواوی سەرسام بن،
چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،
ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن.کردار 13:41
من بابلییەکان1:6 عیبری: کلدانییەکان؛ لەژێر سەرکردایەتی نەبوخودنەسری دووەم بوون. هەڵدەستێنمەوە،
گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،
بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،
بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە.یەرمیا 50:41
تۆقێنەر و ترسێنەرە،
خۆیان حوکم دادەنێن و
شکۆی خۆیان دەسەپێنن.
ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن و
لە گورگی ئێواران توندوتیژترن،
سوارەکانی بە پڕتاوی
لە دوورەوە دێن،
وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن.یەرمیا 4:13; یەرمیا 5:6
هەموو بۆ ستەمکاری دێن،
ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،
وەک لم دیل کۆدەکەنەوە.
گاڵتە بە پاشایان دەکەن و
میران دەکەنە گاڵتەجاڕ،
بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن،
خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن.
ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن،
تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.»دووەم پوختەی مێژوو 28:23
دووەم سکاڵای حەبەقوق
ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟
خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت.
ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا،
ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە.زەبوورەکان 38:1; یەرمیا 10:24; یەرمیا 46:28
چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن،
ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.
کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟
بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟مەتا 5:8; حەبەقوق 1:4
مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت،
وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە.
دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات،
بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات،
لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە،
لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە.مەرقۆس 12:13
هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت و
بخووری بۆ دەسووتێنێت،
چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت و
خواردنەکەی چەورە.ئیشایا 10:13
هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات،
بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟