یەرمیاارمیا یەرمیاارمیا, بەشباب یەرمیاارمیا, بەشباب 10

ترجمه‌ها مقایسه

خودا و بتەکان

ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن یەزدان چی بە ئێوە دەفەرموێت. یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئێوە نەریتی نەتەوەکان فێر مەبن و

لە نیشانەکانی ئاسمان مەتۆقن،

هەرچەندە نەتەوەکان لەم شتانە دەتۆقن.دواوتار 18:9

نەریتی نەتەوەکان مایەپووچە:

درەختی بڕاوەی دارستانن،

دارتاش بە ئەسکەنە دروستیان دەکات،ئیشایا 44:13

بە زێڕ و زیو دەیڕازێننەوە و

بە مێخ و چەکوش توندیان دەکەن

بۆ ئەوەی نەلەقن.ئیشایا 40:19

وەک داوەڵی10‏:5 لە دار و پەڕۆ لە شێوەی مرۆڤ دروستدەکرێت بۆ ڕەوینەوەی پەلەوەر، بۆ ئەوەی زیان بە کێڵگە نەگەیەنن.‏ لە بێستانی خەیاردان،

بتەکانیان قسە ناکەن،

بە هەڵگرتن هەڵدەگیرێن،

چونکە هەنگاو نانێن،

لێیان مەترسن، چونکە زیانبەخش نین،

هەروەها ناتوانن هیچ سوودێک بگەیەنن.»زەبوورەکان 115:4; ئیشایا 46:7

ئەی یەزدان، کەس وەک تۆ نییە،

تۆ مەزنیت،

لە پاڵەوانیێتی ناوت گەورەیە.زەبوورەکان 86:8

کێ لێت ناترسێت،

ئەی پاشای نەتەوەکان؟

چونکە لە تۆ دەوەشێتەوە.

لەناو هەموو دانایانی نەتەوەکان و

لە هەموو شانشینەکانیان،

کەس هاوتای تۆ نییە.ئاشکراکردن 15:4

تێکڕا دەبەنگ و گێل بوون،

شتی پووچ لە بتی دارین فێر دەبن.زەبوورەکان 115:8; ئیشایا 41:29; هۆشەع 8:6

زیوی کوتراوە لە تەرشیشەوە دەهێنن و

زێڕ لە ئوفازەوە.

دەستکردی پیشەوەرە و دەستی زێڕنگەرە،

بەرگیان مۆر و ئەرخەوانییە،

هەمووی دەستکردی وەستایانن.

بەڵام تەنها یەزدان پەروەردگاری ڕاستییە،

ئەو خودای زیندوو و پاشای هەتاهەتاییە،

زەوی لەبەر تووڕەیی ئەو دەلەرزێت و

نەتەوەکان بەرگەی هەڵچوونی ئەو ناگرن.زەبوورەکان 10:16

«ئاوایان پێ دەڵێن: ”ئەو خوداوەندانەی ئاسمان و زەوییان دروستنەکردووە، لەسەر زەوی و لەژێر ئەم ئاسمانە لەناودەچن.“»گەلاتیا 4:8

بەڵام یەزدان بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،

بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،

بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.زەبوورەکان 136:6; یەرمیا 51:15

کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،

هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،

بروسکە بۆ باران دروستدەکات،

با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.زەبوورەکان 135:7; زەبوورەکان 148:4

هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،

هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی10‏:14 تاشینی پەیکەر، بە مەبەستی پەرستن وەک بت.‏ شەرمەزارە،

چونکە داڕێژراوی درۆن و

ڕۆحیان تێدا نییە.یەرمیا 51:17; ڕۆما 1:22

ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،

لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.

بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،

چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،

ئیسرائیل هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،

یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.یەرمیا 51:19

هاتنی وێرانی

لەم خاکە بوخچەکەت بپێچەوە،

ئەی دانیشتووی ژێر ئابڵوقە!

لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«ئەم جارە دانیشتووانی ئەم خاکە

دەردەکەمە دەرەوە،

تەنگیان پێ هەڵدەچنم هەتا ئەوەی هەستی پێدەکەن.»

وەی لە حاڵم لەبەر وردوخاشبوونم!

برینەکەم بێ چارەیە!

بەڵام بە خۆمم گوت: «بێگومان ئەمە دەردی منە و

دەبێ بەرگەی بگرم.»

چادرەکەم تێکدراوە،

هەموو گوریسەکانی پساون.

کوڕەکانم بەجێیان هێشتووم و نەماون،

ئیتر کەس نییە بۆ ئەوەی چادرەکەم هەڵبدات و

پڵاسەکانی چادرەکەم ڕابگرێت.

شوانەکان دەبەنگ بوون و

داوای یەزدانیان نەکرد،

لەبەر ئەوە سەرنەکەوتن و

هەموو مێگەلەکەیان پەرتەوازە بوو.یەرمیا 50:6; هۆشەع 9:7

گوێ بگرن! دەنگی هەواڵ دێت،

هەراوهۆریای گەورە لە خاکی باکوورەوە،

تاوەکو شارۆچکەکانی یەهودا وێران بکرێن،

بکرێنە داڵدەی چەقەڵ.یەرمیا 1:14

نزاکردنی یەرمیا

ئەی یەزدان، زانیم کە مرۆڤ خاوەنی ڕێگای خۆی نییە،

کەس ناتوانێت ڕێڕەوەکانی خۆی ئاراستە بکات.زەبوورەکان 37:23; پەندەکان 20:24

ئەی یەزدان، تەمبێم بکە،

بەڵام بە دادپەروەری، نەک بە تووڕەییت،

نەوەک لەناوم ببەیت.زەبوورەکان 6:1; زەبوورەکان 38:1

تووڕەییت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە

کە دانت پێدا نانێن و

بەسەر ئەو گەلانەی کە بە ناوی تۆوە نزا ناکەن،

چونکە یاقوبیان خوارد،

بە تەواوی خواردیان و

نشینگەکەیان وێران کرد.زەبوورەکان 79:6