عیبرانییەکان عیبرانییەکان, بەش نامە بۆ عیبرانییەکان, بەش 3
عیسا پایەبەرزترە لە موسا
کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە. عیبرانییەکان 2:11ئەو دڵسۆز بوو بەرامبەر ئەو خودایەی کە دەستنیشانی کرد، هەروەک موسا لە هەموو ماڵی خودا دڵسۆز بوو. سەرژمێری 12:7; عیبرانییەکان 2:17عیسا بۆی دانرا شایانی شکۆیەکی زیاتر بێت لە موسا، وەک چۆن دروستکەری خانووێک ڕێزی لە خودی خانووەکە زیاترە. حەگەی 2:9; زەکەریا 6:13لەبەر ئەوەی هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە. موسا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو. بەڵام مەسیح وەک کوڕەکە لەسەر ماڵی خودا3:6 ماڵی خودا: مەبەست لەو پیرۆزگایەیە کە لە ئاسماندا هەیە. بڕوانە زەبوورەکان 20:6. دڵسۆزە، ئەو ماڵەش ئێمەین، ئەگەر دەستبگرین بەو متمانە و هیوایەی کە شانازی پێوە دەکەین.زەبوورەکان 2:7; یەکەم کۆرنسۆس 3:16; ئەفەسۆس 5:23; کۆلۆسی 1:23; یەکەم تیمۆساوس 3:15
ئاگادارکردنەوە لە دژی بێباوەڕی
لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ:
﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا،
لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.دەرچوون 17:2; زەبوورەکان 78:19
لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە3:9 بڕوانە یاقوب 1:13،14.،
هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی.
لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم،
فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و
ڕێگای منیان نەناسی.»
بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
«نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾3:11 زەبوورەکان 95:7-11.زەبوورەکان 95:7; سەرژمێری 14:23; عیبرانییەکان 4:11
خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾3:13 زەبوورەکان 95:7. تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. یەکەم سالۆنیکی 5:11بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. دووەم پەترۆس 1:4; ڕۆما 8:17; ئەفەسۆس 5:30وەک چۆن گوتراوە:
﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾3:15 زەبوورەکان 95:7،8.عیبرانییەکان 4:7
جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی موسا هاتنە دەرەوە؟ سەرژمێری 14:4; سەرژمێری 14:22خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟ خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟ هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.