زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 98
زەبوورێک
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ،
چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە.
دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی،
سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.ئیشایا 63:5
یەزدان ڕزگاریی خۆی ڕاگەیاند،
ڕاستودروستییەکەی بۆ گەلان دەرخست.ئیشایا 52:10
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی،
بەیادهێنایەوە بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.
هەموو زەوی هەتا ئەوپەڕی دنیا،
ڕزگاریی خودای ئێمەیان بینی.لۆقا 2:30; لۆقا 3:6
ئەی سەراپای زەوی هاواری شادی بکەن بۆ یەزدان،
بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن و هەلهەلە لێ بدەن.زەبوورەکان 66:2
بە قیسارە مۆسیقا بۆ یەزدان بژەنن،
بە قیسارە و دەنگی گۆرانی.زەبوورەکان 149:3
بە زوڕنا و دەنگی کەڕەنا،
هاواری شادی بکەن بەرامبەر بە یەزدانی پاشا.
با دەریا و هەرچی تێیدایە،
با جیهان و دانیشتووانی بخرۆشێن.
با ڕووبارەکان چەپڵە لێبدەن و
هەموو چیاکان هەلهەلە لێبدەن، یەکەم پوختەی مێژوو 16:32لەبەردەم یەزدان،
چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
گەلانیش بە دادپەروەری.زەبوورەکان 96:13