مەتامتی مەتامتی, بەشباب مزگێنی بەپێی نووسینی مەتاسرگذشت عیسی مسیح نوشتهٔ متی, بەشباب 4

ترجمه‌ها مقایسه

تاقیکردنەوەی عیسا

پاشان عیسا بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە بردرایە چۆڵەوانی، تاکو لەلایەن ئیبلیسەوە تاقی بکرێتەوە. دوای ئەوەی کە چل شەو و چل ڕۆژ بەڕۆژوو بوو، برسی بوو. تاقیکەرەوە لێی هاتە پێش، پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت4‏:3 بڕوانە لیستی زاراوەکان لە پاشکۆ.‏، بەم بەردانە بڵێ با ببن بە نان.»

بەڵام عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت، بەڵکو بە هەر وشەیەک کە لە دەمی خوداوە دێتە دەرەوە.﴾4‏:4 دواوتار 8‏:3‏.‏»دواوتار 8:3; لۆقا 4:4

ئینجا ئیبلیس بردییە شاری پیرۆز4‏:5 شاری پیرۆز: مەبەستی لە ئۆرشەلیمە.‏ و لەسەر گوێسەبانەی4‏:5 سواندە.‏ پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت خۆت هەڵبدە خوارەوە. لەبەر ئەوەی نووسراوە:

«﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،

لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،

تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾4‏:6 زەبوورەکان 91‏:11‏-12‏‏»زەبوورەکان 91:11; لۆقا 4:10

عیساش پێی فەرموو: «هەروەها نووسراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾4‏:7 دواوتار 6‏:16‏‏»دواوتار 6:16; لۆقا 4:12

دیسان ئیبلیس بۆ سەر شاخێکی زۆر بڵندی برد و هەموو شانشینەکانی جیهان و شکۆی ئەوانی پیشان دا و پێی گوت: «هەموو ئەمانەت دەدەمێ ئەگەر کڕنۆش ببەیت و بمپەرستی.»

ئینجا عیساش پێی فەرموو: «ئەی شەیتان لێم دووربکەوە! چونکە نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾4‏:10 دواوتار 6‏:13‏‏»دواوتار 6:13; دواوتار 10:20; لۆقا 4:8

ئیتر ئیبلیس وازی لێ هێنا و چەند فریشتەیەک هاتن و خزمەتیان دەکرد.

مژدەبەخشین لە جەلیل

کاتێک عیسا بیستی یەحیا گیراوە، گەڕایەوە بۆ ناوچەی جەلیل. مەرقۆس 1:14; لۆقا 4:14; یۆحەنا 4:43ناسیرەی بەجێهێشت و هات لە شاری کەفەرناحوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاچەیە، لە سنووری زەبولون و نەفتالی4‏:13 دوو ناوچەی بچووکن دەکەونە باکووری فەلەستین و ڕۆژئاوای دەریاچەی جەلیل، بە ناوی دووان لە کوڕەکانی حەزرەتی یاقوب ناونراون.‏، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی:

﴿ئەی خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی،

ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون،

جەلیلی ناجولەکەکان،

ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە،

ڕووناکییەکی گەورەی بینی،

دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ

ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾4‏:16 ئیشایا 9‏:1‏-2‏‏ئیشایا 9:1

لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە جاڕدان و دەیفەرموو: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.»مەرقۆس 1:15

هەڵبژاردنی قوتابییەکان

کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، دوو برای بینی، شیمۆن کە پێی دەگوترا پەترۆس لەگەڵ ئەندراوسی برای، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. مەرقۆس 1:16عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ4‏:19 مەبەست لە هێنانی خەڵکە بۆ ئەوەی ببەن بە قوتابی مەسیح.‏.» دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن.

کە لەوێ ڕۆیشت، دوو برای دیکەی بینی، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای، لە بەلەمێکدا لەگەڵ زەبدی باوکیان تۆڕەکانیان چاک دەکردەوە، ئەوانیشی بانگکرد. دەستبەجێ بەلەمەکە و باوکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن.

عیسا نەخۆش چاک دەکاتەوە

ئینجا عیسا بە هەموو جەلیلدا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان4‏:23 کەنیشت: بەو شوێنە دەگوترێت کە جولەکەکان نوێژ و خواپەرستی و خوێندنی تەوراتی لێ ئەنجام دەدەن.‏ خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی4‏:23 یۆنانی: ئیوانجیلیۆن‏، لە زمانی عەرەبی بووە بە ئینجیل. لە زمانی یۆنانی بە واتای مژدە دێت، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی هاتنی پاشا، لێرەدا بۆ هاتنی مەسیح بەکارهاتووە.‏ پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند، هەرچی نەخۆشی و نەساغی نێو خەڵک هەبوو چاکی دەکردنەوە. لەبەر ئەوە دەنگوباسی تەواوی سوریای4‏:24 سوریا لەو سەردەمەدا بە خاکی باکووری جەلیل گوتراوە سوریا، کە هەرێمێکی ژێر دەسەڵاتی ڕۆمانی بووە.‏ گرتەوە، ئەوانیش هەموو نەخۆشێکیان دەهێنایە لای، بە جۆرەها دەرد و ئازارەوە، ئەوانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو و فێدار و ئیفلیج بوون، چاکی دەکردنەوە. مەرقۆس 6:55جا خەڵکێکی زۆر لە جەلیل و دە شارەکە4‏:25 دە شارەکە: دیکاپۆلیس، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏ و ئۆرشەلیم و یەهودیا و ئەوبەری ڕووباری ئوردون دوای کەوتن.لۆقا 6:17