زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 91
ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت،
ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە،زەبوورەکان 17:8; زەبوورەکان 36:7; هۆشەع 14:7
بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،
خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»زەبوورەکان 142:6
بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،
لە دەرد و بەڵای کوشندە.
بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت،
لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و
دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە.مەتا 23:37
نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و
نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت،دووەم ساموئێل 22:31; زەبوورەکان 84:11
نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت،
نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت.
هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە،
دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت،
بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە.ئەیوب 11:19
بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت و
سزای بەدکاران دەبینیت.زەبوورەکان 92:11; زەبوورەکان 112:8
ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات،
هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت،
هیچ خراپەت بەسەرنایەت و
هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە.
لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،
بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن،مەتا 4:6; لۆقا 4:10
لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،
تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.ئەیوب 5:23
پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت،
بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت.لۆقا 10:19
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم،
دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت91:14 عیبری: (ناوی من دەناسێت) بە واتای ناسینی خودا و کەسایەتییەکەی..زەبوورەکان 145:19; دانیال 6:23
نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە،
لە تەنگانە لەگەڵیدام،
دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.ئەیوب 22:27; ئەیوب 33:24; زەکەریا 13:9
بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم،
ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.»ئیشایا 43:2