میخا میخا, بەش میخا, بەش 2
پیلانی مرۆڤ و پلانی خودا
قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە و
لەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!
کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەن
چونکە لە دەستیان دێ.ئیشایا 29:20; زەبوورەکان 36:4; مەتا 27:1
چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،
هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.
دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،
تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن.ئیشایا 5:8
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،
ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.
بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،
چونکە کاتی خراپە دەبێت.یەرمیا 18:11; ئامۆس 5:13
لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت و
شیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:
”بە تەواوی وێران بووین،
بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.
چۆن لێی داماڵین!
کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“»یەکەم پاشایان 9:7
لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێت
بە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات.دواوتار 32:9
پێغەمبەرانی درۆزن
پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!
دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،
ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.»
ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:
«ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟
یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟»
«ئایا وشەکانم باش نین
بۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟زەبوورەکان 119:72
بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەم
بۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.
ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵن
لەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،
وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە.
ژنانی گەلەکەم دەردەکەن
لەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.
بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیان
بۆ هەتاهەتایە دەبەیت.
هەستن و بڕۆن!
چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،
لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،
وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ.حزقیێل 11:7; لێڤییەکان 18:24
ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:
”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“
ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە!حزقیێل 13:3
بەڵێنی ڕزگاری
«ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،
بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.
یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر2:12 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.،
وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،
ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت.هۆشەع 11:1; حزقیێل 36:37; یۆحەنا 10:16
کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،
دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.
پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،
یەزدانیش پێشەنگیانە.»حزقیێل 37:22; لۆقا 24:26; عیبرانییەکان 2:10