میخا میخا, بەش میخا, بەش 5
بەڵێنی دەرکەوتنی فەرمانڕەوایەک لە بێتلەحمەوە
ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،
چونکە گەمارۆ دراوین.
بە گۆچان لە ڕوومەتی
ڕابەری ئیسرائیل دەدەن.
«بەڵام تۆ ئەی بێتلەحمی ئەفراتە،
هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی5:2 یان: هۆزەکانی یەهودا. یەهودا بچووکیت،
بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێت
ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،
ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،
لە ئەزەلەوەیە.»مەتا 2:5; یۆحەنا 7:42
لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکات
هەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،
پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوە
بۆ لای نەوەی ئیسرائیل.ئیشایا 7:14; ئاشکراکردن 12:2; ڕۆما 9:5
جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکات
بە هێزی یەزدان،
بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.
جا بە ئاسوودەیی دەژین،
چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.
ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،
کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و
پێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.
حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،
لەگەڵ هەشت میر.دووەم پاشایان 18:25; یەرمیا 50:41
بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن و
خاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.
بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،
کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان و
کاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.
پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،
وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،
وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،
ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات و
بۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.زەبوورەکان 105:12
پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،
لەنێو چەندین گەل،
وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،
وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،
ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،
کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.
دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت و
هەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.
یەزدان دەفەرموێت:
«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم و
گالیسکەکانت تێک دەشکێنم.
شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم و
هەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.
ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم و
لەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.
بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم و
لەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت5:13 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16:21-22. لە ناوەڕاستت،
ئیتر کڕنۆش نابەیت
بۆ دەستکردی دەستەکانت.ئیشایا 2:20; زەکەریا 13:2
ستوونە ئەشێراکانت5:14 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11:5. لەنێوتدا هەڵدەکێشم و
شارەکانت وێران دەکەم.دواوتار 16:21
بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوە
لەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»دووەم سالۆنیکی 1:8