ڕۆمارومیان ڕۆمارومیان, بەشباب نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ڕۆمانامهٔ پولس به مسیحیان روم, بەشباب 9

ترجمه‌ها مقایسه

ئایا بەڵێنەکانی خودا نایەنە دی؟

مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، دەرچوون 32:32ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە9‏:4 بڕوانە 8‏:15، 23.‏ و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن9‏:4 پەرستن لەناو پەرستگای ئۆرشەلیم.‏ و بەڵێنەکان هی ئەوانە. دەرچوون 4:22; دەرچوون 20:1; یەکەم ساموئێل 4:21باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین.مەتا 1:1; لۆقا 3:23

واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا9‏:6 گەلی هەڵبژێردراوی خودا: گەلی ئیسرائیل.‏ نین. سەرژمێری 23:19; ڕۆما 3:3هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾9‏:7 پەیدابوون 21‏:12.‏‏ پەیدابوون 21:12; عیبرانییەکان 11:18واتا ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، گەلاتیا 4:28چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: ﴿لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.﴾9‏:9 پەیدابوون 18‏:10‏،14‏.‏‏پەیدابوون 18:10

نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. پەیدابوون 25:21بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، خودا بە دایکیانی فەرموو: ﴿گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.﴾9‏:12 پەیدابوون 25‏:23.‏‏ پەیدابوون 25:23وەک نووسراوە: ﴿یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.﴾9‏:13 مەلاخی 1‏:2‏،3‏‏.‏مەلاخی 1:2

بەزەیی خودا

کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! دواوتار 32:4چونکە بە موسا دەفەرموێ:

﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و

بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.9‏:15 وەک ئەوەی خودا بە موسا دەفەرموێت: بە ویستی خۆمە کێی بمەوێت لەگەڵی میهرەبان و بە بەزەیی دەبم.‏‏﴾9‏:15 دەرچوون 33‏:19‏‏دەرچوون 33:19

کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾9‏:17 دەرچوون 9‏:16‏‏ دەرچوون 9:16; دەرچوون 14:4کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت.

ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» ئیشایا 46:10; یەرمیا 49:19ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾9‏:20 ئیشایا 29‏:16؛ 45‏:9‏‏ ئیشایا 29:16; ئیشایا 45:9ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟یەرمیا 18:4; یەرمیا 18:6; دووەم تیمۆساوس 2:20

بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ ڕۆما 2:4چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ ڕۆما 8:28لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. ڕۆما 3:29وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ:

﴿ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و

ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،﴾9‏:25 هۆشەع 2‏:23‏‏ هەروەهاهۆشەع 2:23; یەکەم پەترۆس 2:10

﴿لەو شوێنەی پێیان گوترا:

«ئێوە گەلی من نین،»

لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»﴾9‏:26 هۆشەع 1‏:10‏‏هۆشەع 1:10

ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات:

﴿ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت،

تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت،

چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.﴾9‏:28 ئیشایا 10‏:22‏،23‏.‏‏ئیشایا 10:22

وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی:

﴿ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە،

وەک سەدۆممان9‏:29 بڕوانە پەیدابوون 18‏‏ و 19.‏ لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.﴾9‏:29 ئیشایا 1‏:9‏‏ئیشایا 1:9; پەیدابوون 19:24

کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. ڕۆما 10:20کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. ڕۆما 11:7بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، هەروەک نووسراوە:

﴿ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم،

تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە،

بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾9‏:33 ئیشایا 8‏:14 و ئیشایا 28‏:16‏‏ئیشایا 8:14; ئیشایا 28:16; زەبوورەکان 118:22; مەتا 21:44; مەرقۆس 12:10; لۆقا 2:34; لۆقا 20:17