ناحوم ناحوم, بەش ناحوم, بەش 1
سروشێک1:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت. سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:
تووڕەیی خودا لە دژی نەینەوا
یەزدان خودایەکی ئیرەدار1:2 ئیرەدار: لێرەدا واتایەکی ئەرێنی لەخۆ دەگرێت، چونکە خودا مرۆڤی خۆشدەوێت و نایەوێت کەسێک پەیوەندی نێوانیان تێک بدات. و تۆڵەسێنەرە،
یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.
یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و
هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.دەرچوون 20:5; یەشوع 24:19
یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،
بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.
ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،
هەور تۆزی پێیەکانیەتی.زەبوورەکان 86:5; ئەیوب 5:18
دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،
هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.
باشان و کارمەل سیس دەکات،
خونچەی لوبنان سیس دەبێت.ئیشایا 50:2
چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و
گردەکان دەتوێنەوە.
زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،
جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.دەرچوون 19:18; دواوتار 32:22; زەبوورەکان 97:5
کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟
کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟
هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و
تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.ئاشکراکردن 6:17; پەیدابوون 19:24; دواوتار 32:22
یەزدان چاکە،
لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.
بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،زەبوورەکان 1:6; دووەم تیمۆساوس 2:19
بەڵام بە تۆفانێکی گەورە
بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،
دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.
بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟
ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،
کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.
ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،
بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،
هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.ئیشایا 9:18
ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،
ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،
ڕاوێژکاری بەدکارییە.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،
بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.
ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت
بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
ئێستاش ئەو نیرەی1:13 مەبەستی لە بارگرانییە. کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،
کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»یەرمیا 27:2
ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:
«هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.
بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان
لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.
گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»دووەم پاشایان 19:37
ئەوەتا لەسەر چیاکانە
پێیەکانی مزگێنیدەر،
ئاشتی ڕادەگەیەنێت!
ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،
نەزرەکانت1:15 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21:2. بەجێبهێنە،
ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،
بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.ئیشایا 52:7; ڕۆما 10:15