زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 138
بۆ داود.
بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.زەبوورەکان 9:1
بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،
ستایشی ناوت دەکەم،
لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،
چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.زەبوورەکان 116:1
ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،
ئازا و بوێرت کردم.
ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،
کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.زەبوورەکان 68:32; ئیشایا 6:3
گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،
چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.
هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز و
لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.زەبوورەکان 113:6
ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،
دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،
بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.زەبوورەکان 37:24
یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،
واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.