زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 30

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود. گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا.30‏:0 بڕوانە یەکەم پاشایان 8‏:61 و دووەم پوختەی مێژوو 7‏‏.‏دووەم ساموئێل 5:11

ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم،

چونکە هەڵتکێشام و

نەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن.زەبوورەکان 35:19

ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،

تۆش چاکت کردمەوە.دواوتار 32:39

ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە،

منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.یەکەم ساموئێل 2:6; زەبوورەکان 86:13

ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن،

ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن،زەبوورەکان 97:12

چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،

بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.

ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،

بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.ئیشایا 54:8

کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم:

«هەرگیز نالەقێم.»ئەیوب 29:18

ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت،

منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند،

بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە،

پەرێشان بووم.

ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،

من لە پەروەردگار پاڕامەوە:

«مەرگی من سوودی چی تێدایە،

ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟

ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟

ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟زەبوورەکان 6:5; ئیشایا 38:18

ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە!

ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»

تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،

جلوبەرگی گوشت30‏:11 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،

بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت.

ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.زەبوورەکان 16:9