زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 31
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.
ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،
با هەرگیز شەرمەزار نەبم،
بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە.ئیشایا 49:23
گوێت بۆم شل بکە،
بە زوویی فریام بکەوە،
ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم،
بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم.
لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی،
لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە.زەبوورەکان 18:2
لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە،
چونکە تۆ پەناگای منی.
ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم،
ئەی یەزدان، خودای ڕاستی، بمکڕەوە.لۆقا 23:46
من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن،
من متمانەم بە یەزدان هەیە.دواوتار 32:21; زەبوورەکان 62:10
من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم،
چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و
لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە.
نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان،
بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم.زەبوورەکان 18:19
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام.
چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان،
ڕۆح و لەشم لە خەمان.زەبوورەکان 6:7
ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە،
ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان،
لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە،
ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە.زەبوورەکان 109:24
بەهۆی دوژمنەکانمەوە،
بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم،
بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم،
ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە.ئەیوب 19:13
لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم،
وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە.ژیرمەندی 9:5; یەرمیا 48:38
گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە،
«لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!»
هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن،
بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن.زەبوورەکان 2:2
بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە،
دەڵێم: «تۆ خودای منیت.»
ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە،
لە دەستی دوژمنان و
ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە.زەبوورەکان 39:4; زەبوورەکان 139:16
با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە،
بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە.سەرژمێری 6:25; زەبوورەکان 4:6; دانیال 9:18
با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان،
چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
با بەدکاران شەرمەزار بن،
لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن.
با زمانە درۆزنەکانیان لاڵ بێت،
چونکە بە فیز و وشەی ناشیرینەوە
سووکایەتی بە سەرڕاستان دەکەن.
چاکەت چەند مەزنە،
کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە،
ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە،
بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن.ئیشایا 64:4
لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە،
لە پیلانەکانی خەڵکی،
لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت،
لە زمانی سکاڵاکەران.یەکەم ساموئێل 25:29; زەبوورەکان 27:5
ستایش بۆ یەزدان،
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام،
کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم.زەبوورەکان 4:3
لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم:
«لەبەرچاوت نەماوم!»
بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت،
کە هاوارم بۆت هێنا.زەبوورەکان 145:19
ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت!
یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت،
بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات.ئەیوب 22:29; پەندەکان 29:23; یەکەم پەترۆس 5:5
ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن،
ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.