زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 32

ترجمه‌ها مقایسه

هۆنراوەیەکی داود.

خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،

گوناهەکانی داپۆشراوە.ڕۆما 4:7

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی

کە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت و

لە ڕۆحەکەی بێ فێڵە.دووەم کۆرنسۆس 5:19

کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،

ئێسقانەکانم پووکانەوە،

لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ.

لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ،

دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو،

تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین.32‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 5 و 7، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏زەبوورەکان 38:4

ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و

تاوانم ناشارمەوە.

گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.»

تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت.پەندەکان 28:13; یەکەم یۆحەنا 1:9

بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە

لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،

بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.ئیشایا 55:6

تۆ پەناگای منیت،

لە تەنگانە دەمپارێزی و

بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.زەبوورەکان 9:9

خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت،

ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.زەبوورەکان 25:12; پەندەکان 4:11; دواوتار 11:12

وەک ئەسپ و هێستر مەبە کە هیچ تێناگەن،

بەڵکو دەبێت لغاوی لە دەم بکرێت و جڵەوی ڕابکێشرێت،

بۆ ئەوەی لێت نزیک ببێتەوە.پەندەکان 26:3

بەدکارەکان ئازاریان زۆرە،

بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت،

خۆشەویستی نەگۆڕ دەوری دەدات.»ئیشایا 57:20

ئەی سەرڕاستەکان، شاد بن بە یەزدان و دڵخۆش بن،

ئەی هەموو دڵڕاستەکان، گۆرانی بڵێن!