زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 84

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت84‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.زەبوورەکان 81:0

ئەی یەزدانی سوپاسالار،

ماڵەکەت چەند خۆشە!

گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.

لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.زەبوورەکان 42:2

تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و

پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،

لە نزیک قوربانگای تۆ،

ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،

هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.84‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،

ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە84‏:5 ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.‏،

کە بە دۆڵی فرمێسک84‏:6 عیبری: دۆڵی باخا‏.‏ تێدەپەڕن،

دەیکەنە کانیاو،

پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.

لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،

هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.ئیشایا 40:29; ڕۆما 1:17

ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،

خودای یاقوب، گوێ شل بکە.

ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،

سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت84‏:9 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ بکە.

یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ

لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.

ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،

نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،یەکەم ساموئێل 26:19; دووەم ساموئێل 6:22

لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،

یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،

ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.لۆقا 22:35

ئەی یەزدانی سوپاسالار،

خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.زەبوورەکان 2:12; پەندەکان 3:5