زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 50

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی ئاساف.

خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،

لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.دواوتار 10:17

لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،

خودا پڕشنگ دەدات.زەبوورەکان 48:2

خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،

ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،

گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.زەبوورەکان 2:5

بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،

هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی:دواوتار 31:28

«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم50‏:5 بۆ ئەوانەی کە پابەندن بە پەیمانی خۆشەویستی نەگۆڕی پەروەردگار.‏،

کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.»مەتا 24:31

ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،

چونکە خودا خۆی دادوەرە.50‏:6 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،

ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:

من خودام، خودای تۆم.زەبوورەکان 81:8

سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،

قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.

من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،

پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت50‏:9 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.‏ نییە،ئیشایا 66:3; یەرمیا 6:20; هۆشەع 5:6

چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،

هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.

هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،

هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن.

ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،

چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە.دەرچوون 19:5; زەبوورەکان 24:1; ئەیوب 41:11

ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،

یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟

«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،

نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی،زەبوورەکان 116:17; ڕۆما 12:1

لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،

دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»زەبوورەکان 27:8; زەکەریا 13:9

بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:

«تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت،

یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ڕۆما 2:21; یەکەم کۆرنسۆس 9:27

تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و

فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە.مەتا 7:3

کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،

بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە.مەتا 24:49; ئەفەسۆس 5:7

دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،

زمانت فێڵبازی دادەهێنێت.میخا 6:12

دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،

بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت.

ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،

وات زانی منیش وەک تۆم.

بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و

ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم.ئیشایا 42:14; ئیشایا 47:11; ئیشایا 57:11

«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،

دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان.

ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،

ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»لۆقا 8:39; یۆحەنا 7:17