زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 24

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داود.

زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،

جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،دەرچوون 19:5; زەبوورەکان 50:12; یەکەم کۆرنسۆس 10:26

چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و

لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.ئەیوب 38:6

کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟

کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟زەبوورەکان 15:1; ئیشایا 33:15

ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،

ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و

بە درۆ سوێند نەخوات.مەتا 5:8

لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،

لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.ئیشایا 48:18; هۆشەع 10:12

ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،

ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.24‏:6 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏یەکەم پەترۆس 2:9; ئیشایا 51:2

ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،

یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.

ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.