زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 57

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک لەبەردەم شاول هەڵات لە ئەشکەوتەکە.یەکەم ساموئێل 22:1

لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە،

چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ،

من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ،

هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت.زەبوورەکان 51:1

بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم،

بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت.

لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات،

ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن.57‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت.زەبوورەکان 56:2

گیانم لەناو شێرانە،

لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم،

ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن،

زمانیشیان شمشێری تیژە.زەبوورەکان 55:21

ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،

با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.زەبوورەکان 108:5

تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم،

گیانم پەرێشانە.

چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند،

بەڵام خۆیان تێی کەوتن.زەبوورەکان 7:15; پەندەکان 26:27; ژیرمەندی 10:8

دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە،

دڵم چەسپاوە،

سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.زەبوورەکان 108:1

ئەی گیانی من، هەستە!

ئەی ساز و قیسارە، هەستن!

من بەرەبەیانان هەڵدەستم.زەبوورەکان 108:2

ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،

لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،زەبوورەکان 108:3

چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان،

دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان.زەبوورەکان 36:5

ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،

با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.زەبوورەکان 57:5