زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 7
لاواندنەوەی داود سەبارەت بە وتەکانی کوشی بنیامینی کە بە گۆرانی بۆ یەزدانی گوتووە.
ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ،
لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە،
ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن،
پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات.
ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە،
ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە،ئەیوب 31:7
ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت،
یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە،یەکەم ساموئێل 24:6; یەکەم ساموئێل 26:9
با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت،
با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی و
شکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک.7:5 لە دەقی عیبری وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە،
لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە.
ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری.
کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و
لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە.
با یەزدان دادوەری گەلان بکات.
ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە،
بەگوێرەی دروستییەکەم.پەیدابوون 18:25; زەبوورەکان 26:1
ئەی خودای ڕاستودروست،
کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی،
خراپەی بەدکاران مەهێڵە،
بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە.یەکەم ساموئێل 16:7; یەکەم پوختەی مێژوو 28:9; یەرمیا 11:20; یەرمیا 17:10; یەرمیا 20:12; ئاشکراکردن 2:23
خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە،
ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات،
خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە،
هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت.
ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە،
خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات،
کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات.شینەکانی یەرمیا 2:4; شینەکانی یەرمیا 3:12
چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە،
تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین.
ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە،
بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت.ئەیوب 15:35; ئیشایا 59:4
چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات،
بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە.زەبوورەکان 9:15; زەبوورەکان 57:6; پەندەکان 5:22
ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی و
توندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت.نەحەمیا 4:5; زەبوورەکان 140:9
ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی،
گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.