زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 60

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی میسۆپۆتامیا و ئارامییەکانی چۆڤا60‏:0 یەکێک بوو لە پاشایەتییەکانی ئارامییەکان، دەکەوتە ڕۆژئاوای فوراتەوە.‏، هەروەها کاتێک یۆئاب60‏:0 سەرکردەی سوپاکەی داود بوو.‏ گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ60‏:0 دەکەوێتە باشووری دەریای مردوو.‏ دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت.دووەم ساموئێل 8:1; یەکەم پوختەی مێژوو 18:3; یەکەم پوختەی مێژوو 18:12

ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،

تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!زەبوورەکان 44:9

تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،

شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.دووەم پوختەی مێژوو 7:14

کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،

بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.زەبوورەکان 75:8

بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،

بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.60‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،

بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.

خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:

«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و

دۆڵی سوکۆت60‏:6 ناوی دوو شاری کۆنە. شەخەم شارێکی شوورابەند بوو لە پاڵ کێوی گریزیم، سوکۆتیش دەکەوتە دووری شەش کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏ دەپێوم.زەبوورەکان 108:7

گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،

ئەفرایم کڵاوی منە،

یەهودا60‏:7 گلعاد کوڕی ماکیرە و کوڕەزای منەششێیە و منەششێش نۆبەرەی یوسفە، ئەفرایمیش کوڕی دووەمی یوسفە، یەهوداش کوڕی یاقوبە، بۆیە ئەم ناوانە بوون بە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی ئیسرائیل و هەروەها ناوی شار و ناوچەکانیان.‏ داری دەسەڵاتی منە،

مۆئاب60‏:8 خاکی مۆئابییەکان، دەکەوتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو.‏ دەستشۆرمە،

پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،

لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»دووەم ساموئێل 8:2; دووەم ساموئێل 22:44; ئیشایا 21:11

کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟

کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟

ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و

ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟زەبوورەکان 44:9

یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،

چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.

لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،

هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.زەبوورەکان 18:29; زەبوورەکان 108:13