زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 61

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە.

ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،

گوێ لە نوێژەکەم بگرە.زەبوورەکان 5:1; زەبوورەکان 54:2

لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،

کە دڵم لاواز دەبێت،

پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر،زەبوورەکان 18:6; ئیشایا 33:16

چونکە تۆ پەناگای منی،

قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن.زەبوورەکان 71:3

با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و

پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.61‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏زەبوورەکان 36:7

ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،

منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.

درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،

بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.زەبوورەکان 21:4

با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت،

دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.دووەم ساموئێل 7:12

ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،

ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.زەبوورەکان 50:14