زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 63

ترجمه‌ها مقایسه

زەبوورێکی داودە کاتێک لە چۆڵەوانی یەهودا بوو.یەکەم ساموئێل 23:14

ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،

گیانم تینووی تۆیە،

جەستەم شەیدای تۆیە،

لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.ئیشایا 26:9; زەبوورەکان 42:2

لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و

هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.زەبوورەکان 23:6; زەبوورەکان 27:4

لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،

لێوەکانم ستایشت دەکەن.

بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،

بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە.

گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ63‏:5 دوگ یان دونگ‏ و چەوری،

بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.

لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم،

بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،زەبوورەکان 35:28

چونکە تۆ هاریکارم بوویت،

لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم.زەبوورەکان 17:8

گیانم بە تۆوە بەندە،

دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت.ئیشایا 41:10

بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن،

بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە.سەرژمێری 16:32

ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و

دەبن بە خۆراکی چەقەڵ.

بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت،

هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن،

چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.دواوتار 6:13; ئیشایا 19:18; یەرمیا 4:2