زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 73

ترجمه‌ها مقایسه

کۆکراوەی بەشی سێیەم

زەبوورەکانی 73‏–89

زەبوورێکی ئاساف.

بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل،

بۆ دڵپاکەکان.زەبوورەکان 64:8; مەتا 5:8; یۆحەنا 1:47

بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و

زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت،

چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد،

کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی.زەبوورەکان 37:1; ئەیوب 21:7; یەرمیا 12:1

ترسیان لە مردن نییە،

جەستەیان تەندروست و قەڵەوە.

لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن،

وەک خەڵکی تێناکەون.

بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و

بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە.

خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت،

لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە.ئەیوب 15:27

گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن،

بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن.

ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە،

زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن.

بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و

باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن73‏:10 عیبری: ئاو بە زۆری دەخۆنەوە.‏.

دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟

ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟»زەبوورەکان 10:11; زەبوورەکان 94:7

ئەوەتا ئەمانە بەدکارن،

هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە.

بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە،

دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە.مەلاخی 3:14; ئەیوب 9:30

بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو،

هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم.

ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد،

ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم.

کاتێک ویستم لەمە تێبگەم،

بە ئەرکێکی سەختم بینی،

هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا،

ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم.

بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون،

تووشی وێرانیت کردوون.ئەیوب 21:16; پەندەکان 14:32

چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون،

لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون!ئەیوب 21:30; زەبوورەکان 52:5

ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە،

لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت.ئەیوب 21:17; ئیشایا 29:7

کاتێک دڵم تەنگ بوو،

وەک شمشێر هەناومی بڕی،

گێل و نەزان بووم،

لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات.یۆحەنا 12:16

لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم،

دەستی ڕاستی منت گرت.یۆحەنا 6:68

بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت،

پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت.

بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟

ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.زەبوورەکان 16:5; یۆحەنا 4:14

جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت،

بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.شینەکانی یەرمیا 3:24

ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن،

ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە.یەرمیا 17:13; هۆشەع 7:13

بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە،

یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام،

هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.یاقوب 4:8