زەکەریا زەکەریا, بەش زەکەریا, بەش 10
بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی یەهودا
لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،
یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.
ئەو شەستە باران دەبارێنێت،
کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان.یەرمیا 14:22
بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،
فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،
خەونی درۆ دەگێڕنەوە،
بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،
بۆیە گەل وەک مەڕ پەرتەوازە بوون،
سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی.ئیشایا 8:19; یەرمیا 10:8; مەتا 9:36
«تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،
ڕابەرەکان سزا دەدەم،
چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،
بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،
دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ.
بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،
مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،
کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،
هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە.
پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،
ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،
دەجەنگن، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،
ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن.ئیشایا 25:10
«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،
بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.
دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،
وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،
چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،
وەڵامیان دەدەمەوە.سەفەنیا 3:15
ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،
دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،
منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،
دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت.یۆحەنا 16:22
ئاماژەیان بۆ دەکەم،
پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.
بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،
هەروەکو پێشتر زۆر دەبن.ئیشایا 5:26
هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،
بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.
ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە و
دەگەڕێنەوە.دواوتار 4:27
لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە و
لە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.
دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،
جێیان نابێتەوە.ئیشایا 11:11
بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،
شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن و
هەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.
لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت و
داردەستی میسر نامێنێت.دەرچوون 14:16
بە یەزدان بەهێزیان دەکەم و
بە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا 45:25; میخا 4:5