ئیشایااشعیا ئیشایااشعیا, بەشباب ئیشایااشعیا, بەشباب 45

ترجمه‌ها مقایسه

«یەزدان بەم شێوەیە بە کۆرشی دەستنیشانکراوی دەفەرموێت،

ئەوەی دەستی ڕاستیم گرت

بۆ ئەوەی لەبەردەمی ئەو نەتەوەکان بخەمە ژێر ڕکێفم و

پاشایان چەک بکەم،

بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا دەروازەکان بکەمەوە و

دەرگاکان دانەخرێن:دووەم پوختەی مێژوو 36:23; ئیشایا 44:28

”من لەپێشتەوە دەڕۆم و

تەپەکان تەخت دەکەم،

دەروازە بڕۆنزییەکان دەشکێنم و

شەوبەندە ئاسنینەکان دەبڕمەوە.

گەنجینەکانی تاریکی و

خشڵە شاردراوەکانت دەدەمێ،

هەتا بزانیت کە من یەزدانم، خودای ئیسرائیل،

ئەوەی بە ناوی خۆتەوە بانگت دەکات.

لەبەر یاقوبی بەندەم و

ئیسرائیلی هەڵبژاردەم،

بە ناوی خۆت بانگت دەکەم و

نازناوی چاکم بە تۆ بەخشی

هەرچەندە تۆ دان بە مندا نانێیت.

من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە،

بێجگە لە من خودای دیکە نییە.

هەرچەندە دانت بە مندا نەناوە،

بەڵام من کەمەربەندی تۆ توند دەکەم،ئیشایا 44:8

بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا بزانن

بێجگە لە من خودای دیکە نییە.

من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە.

شێوەکێشی ڕووناکی و بەدیهێنەری تاریکیم،

دروستکەری ئاشتی و بەدیهێنەری خراپەم،45‏:7 بڕوانە ئەیوب 2‏:1‏-10،‏‏ خودا هەندێک جار ڕێ دەدات کە شتی خراپ ڕووبدەن بۆ بەدیهێنانی مەبەستەکانی خۆی.‏

من یەزدانم دروستکەری هەموو ئەمانە.“پەیدابوون 1:3; ئامۆس 3:6; میخا 1:12

«ئەی ئاسمان لە سەرەوە، ڕاستودروستییەکەم ببارێنە،

با هەورەکان بیپرژێنێت.

با زەوی بکرێتەوە و پێکەوە

ڕزگاری بەر بگرێت و

ڕاستودروستی سەرهەڵبدات؛

من یەزدانم بەدیم هێنا.ئیشایا 61:11; هۆشەع 10:12

«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات،

پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی.

ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت:

”چی دروستدەکەیت؟“

یان دەڵێت:

”ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە“؟ئیشایا 29:16; یەرمیا 18:6; ڕۆما 9:21

قوڕبەسەر ئەوەی بە باوکی دەڵێت:

”چ منداڵێکت خستەوە؟“

بە دایکەکەشی: ”چیت لێ دەبێت؟“

«یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل و شێوەکێشەکەی،

ئەمە دەفەرموێت:

دەربارەی ئەوانەی دێت،

ئایا سەبارەت بە منداڵەکانم لێم دەپرسن،

سەبارەت بە کاری دەستم، ڕامدەسپێرن؟

من زەویم دروستکرد و

مرۆڤی سەریم بەدیهێنا.

دەستەکانی من ئاسمانی لێککردەوە و

هەموو هێزەکانی ئاسمانم پێکهێنا.ئیشایا 40:28; ئیشایا 42:5; زەبوورەکان 33:6

من کۆرش بە ڕاستودروستی هەڵدەستێنم و

هەموو ڕێگاکانی ڕێک و ڕاست دەکەم.

ئەو شارەکەم بنیاد دەنێتەوە و

ڕاپێچکراوەکانم ئازاد دەکات

بەبێ پارە و بەبێ بەرتیل.

ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»ئیشایا 52:3

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«بەرهەمی میسر و بازرگانی کوش و

سەبئییە باڵا بەرزەکان

بۆ لای ئێوە45‏:14 مەبەست لە یەهودایە لەدوای گەڕاندنەوەی گەلی خودا لە ڕاپێچکراوی لەلایەن کۆرش پاشای فارسەوە.‏ دەپەڕنەوە و

بۆ ئێوە دەبن.

لەدوای ئێوەوە بە کۆت و زنجیرەوە دەڕۆن و

دەپەڕنەوە بۆ لاتان.

کڕنۆش بۆ ئێوە دەبەن و

لە ئێوە دەپاڕێنەوە و دەڵێن:

”بێگومان خودا لەنێو ئێوەدایە و یەکێکی دیکە نییە،

خودای دیکە نییە.“»ئیشایا 13:3; ئیشایا 18:7; دەرچوون 29:46

بەڕاستی تۆ خودایەکی خۆت دەشاریتەوە،

خودای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەر.

هەروەها هەموو وەستای پەیکەرەکان شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،

پێکەوە بە سەرشۆڕییەوە دەڕۆن،ئیشایا 44:11

بەڵام ئیسرائیل بە یەزدان ڕزگاری دەبێت،

بە ڕزگارییەکی هەتاهەتایی.

شەرمەزار و ڕیسوا نابن

هەتاهەتایە.حزقیێل 6:9; حزقیێل 39:7

یەزدان ئەمە دەفەرموێت،

بەدیهێنەری ئاسمان،

ئەو خودایە،

شێوەکێشی زەوی و دروستکەری،

ئەو دایمەزراند.

بەخۆڕایی بەدی نەهێنا،

بەڵام بۆ نیشتەجێبوون شێوەی کێشا،

دەفەرموێت:

«من یەزدانم و

یەکێکی دیکە نییە.ئیشایا 42:5; دواوتار 4:35

لە پەناوە قسەم نەکرد،

لە شوێنێکی تاریکی زەوی.

بە توخمی یاقوبم نەفەرموو،

”بەخۆڕایی بەدوامدا بگەڕێن.“

من یەزدانم بە ڕاستی دەدوێم و

ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم.یۆحەنا 18:20

«کۆببنەوە و وەرن،

ئەی دەربازبووانی نەتەوەکان، پێکەوە وەرنە پێش.

نازانن ئەوانەی هەڵیانگرتووە، داری بتە داتاشراوەکانیان،

ئەوانەی داوا لە خوداوەندێک دەکەن کە ڕزگار ناکات.ئیشایا 46:7; دواوتار 32:37; ڕابەران 10:14

ڕایبگەیەنن و وەرنە پێش.

با ئەوان پێکەوە ڕاوێژ بکەن.

لە کۆنەوە کێ پێشبینی ئەمەی کردووە،

لە دێرزەمانەوە ڕایگەیاندووە؟

ئایا منی یەزدان نەبوو؟

بێجگە لە من هیچ خودایەک نییە،

خودایەکی ڕاستودروست و ڕزگارکەر

بێجگە لە من نییە.ئیشایا 42:9; دواوتار 4:35; دووەم ساموئێل 7:22

«ڕوو لە من بکەن و ڕزگارتان بێت،

ئەی هەموو لایەکانی زەوی،

چونکە من خودام و یەکێکی دیکە نییە.

سوێندم بە گیانی خۆم خوارد،

ڕاستی لە دەممەوە هاتە دەرەوە،

وشەیەکە و ناگەڕێتەوە،

کە هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دەدات،

هەموو زمانێک بە من سوێند دەخوات.ڕۆما 14:11; فیلیپی 2:10

سەبارەت بە من دەڵێن: ”ڕاستودروستی و هێز

تەنها بە یەزدانە.“»

هەموو ئەوانەی ڕقیان لێی هەستاوە

بۆ لای ئەو دێن و شەرمەزار دەبن،ئیشایا 65:16

بەڵام هەموو توخمی ئیسرائیل

بە یەزدان ڕاستودروست دەبن و شانازی دەکەن.یەرمیا 4:2; یەرمیا 23:6; دووەم کۆرنسۆس 5:21