فیلیپیPhp فیلیپیFilippiekhez, بەشfejezet نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی فیلیپیPál levele a filippiekhez, بەشfejezet 2

Fordítások Összehasonlítás

خۆنزمکردنەوەی عیسا

ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، کۆلۆسی 3:12ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. ڕۆما 15:5; فیلیپی 3:16هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. لۆقا 14:11; ڕۆما 12:10تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات.یەکەم کۆرنسۆس 10:24

وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە:مەتا 11:29

ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە،

نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە،دووەم کۆرنسۆس 4:4; کۆلۆسی 1:15

بەڵکو خۆی کردە هیچ2‏:7 یۆنانی: خۆی لە هەموو مافەکانی بێبەش کرد.‏،

شێوەی بەندەی وەرگرت،

وەک مرۆڤی لێهات،زەبوورەکان 22:6; ئیشایا 49:6; مەتا 20:28

کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا،

خۆی نزم کردەوە و

هەتا مردن ملکەچ بوو،

تەنانەت مردنی سەر خاچ2‏:8 لەخاچدان قورسترین سزا بووە لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە، هەروەها لەلایەن جولەکەکان نەفرەت بووە، بڕوانە دواوتار 21‏:23‏.‏.مەتا 26:39; عیبرانییەکان 2:17

لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و

ئەو ناوەی2‏:9 لەم هەڵوێستەدا لە زمانی عیبری (ناوەکە) واتا ناوی خودا.‏ دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە،مەتا 28:18; عیبرانییەکان 1:4

تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات،

لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش،ئیشایا 45:23; ڕۆما 14:11; ئاشکراکردن 5:14

هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە،

بۆ شکۆی خودای باوک.یۆحەنا 13:13; یەکەم کۆرنسۆس 8:6

ڕۆڵەکانی خودا بێ گلەیین

بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.دووەم کۆرنسۆس 3:5; عیبرانییەکان 13:21

هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، یەکەم پەترۆس 4:9تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، پەندەکان 4:18; مەتا 5:14کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. فیلیپی 4:1بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم،2‏:17 مەبەستی نووسەر لێرەدا واتا من دەمرم، نەریت و باو بووە کە خواردنەوەی گرنگ وەک قوربانی ڕژێنراوە. بڕوانە لێڤییەکان 23‏:18‏‏.‏ ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. دووەم تیمۆساوس 4:6جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن.

تیمۆساوس و ئەپەفرۆدیتۆس

هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، کردار 16:1چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. یەکەم کۆرنسۆس 10:24بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکیدا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە. کردار 16:2بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم. متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم.

بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە. ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە. بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیشدا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت. بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە. کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن، یەکەم سالۆنیکی 5:12چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن.