مەتا마 مەتا마태복음, بەش장 مزگێنی بەپێی نووسینی مەتا마태복음, بەش장 21

번역본 비교

کەژاوەی پاشایانە

کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە و گەیشتنە گوندی بێت‌فاجی لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد و مەرقۆس 11:1; لۆقا 19:29پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، دەستبەجێ ماکەرێک دەبینن بەستراوەتەوە، جاشکەکەی لەگەڵە. بیکەنەوە و بۆ منیان بهێنن. ئەگەر یەکێک شتێکی پێ گوتن، دەڵێن: گەورەمان پێویستی پێیانە، ئەویش یەکسەر دەیاننێرێت.»

ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە21‏:4 مەبەست لە پێغەمبەر زەکەریایە.‏ گوتراوە بێتە دی کە دەفەرموێ:

﴿بە شاری سییۆن بڵێن،

ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،

دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و

جاشی ماکەرێک بووە.﴾21‏:5 زەکەریا 9‏:9‏‏ئیشایا 62:11; زەکەریا 9:9; یۆحەنا 12:15

قوتابییەکان ڕۆیشتن و وەک ئەوەی عیسا فەرمانی پێدابوون، کردیان. ماکەر و جاشکەکەیان هێنا، کەواکانیان خستە سەر پشتی و عیسا سواربوو. مەرقۆس 11:7خەڵکێکی ئێجگار زۆر کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست. خەڵکی دیکە لقە داریان دەبڕییەوە و لەسەر ڕێگاکە ڕایاندەخست. یۆحەنا 12:13ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد:

«هۆسانا21‏:9 لە زمانی عیبری دەربڕینێکە بە واتای ڕزگارمان بکە، بووە هاواری ستایش.‏ بۆ کوڕی داود!»

«﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾21‏:9 زەبوورەکان 118‏:26‏‏»

«هۆسانا بۆ خودا!»زەبوورەکان 118:26; مەرقۆس 11:10; لۆقا 19:38

کاتێک عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم، هەموو شارەکە خرۆشا و گوتیان: «ئەمە کێیە؟»

خەڵکەکەش دەیانگوت: «ئەمە پێغەمبەر عیسایە، خەڵکی ناسیرەی جەلیلە.»

پاککردنەوەی پەرستگا

عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و هەموو ئەوانەی دەرکرد کە لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. مەرقۆس 11:15; لۆقا 19:45; یۆحەنا 2:14پێی فەرموون: «نووسراوە، ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت،﴾21‏:13 ئیشایا 56‏:7‏‏ بەڵام ئێوە دەیکەنە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾21‏:13 یەرمیا 7‏:11‏‏»ئیشایا 56:7; یەرمیا 7:11; مەرقۆس 11:17; لۆقا 19:46

نابینا و شەلەکان لە پەرستگا هاتنە لای و ئەویش چاکیکردنەوە. بەڵام کاتێک کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات ئەم کارە سەرسوڕهێنەرانەیان بینی کە ئەو کردی، هەروەها منداڵانیش کە لە حەوشەکانی پەرستگا هاواریان دەکرد: «هۆسانا بۆ کوڕی داود!» تووڕە بوون و لێیان پرسی: «گوێت لێیە ئەو منداڵانە چی دەڵێن؟»

عیساش پێی فەرموون: «بەڵێ، ئەی قەت نەتانخوێندووەتەوە:

«﴿لە زاری منداڵان و شیرەخۆرانەوە

ستایشت بۆ خۆت داڕشتووە﴾؟»21‏:16 زەبوورەکان 8‏:2‏‏زەبوورەکان 8:2

ئەوسا بەجێی هێشتن و چووە دەرەوەی شار، بەرەو گوندی بێت‌عەنیا بەڕێکەوت و شەو لەوێ مایەوە.

دار هەنجیری بێ بەر

بەیانی زوو کە عیسا دەگەڕایەوە شار، برسی بوو. دار هەنجیرێکی لەسەر ڕێگاکە بینی و چووە لای، بەڵام لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز بەر نەگریت!» دەستبەجێ دارەکە وشک بوو.مەرقۆس 11:13

کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، سەرسام بوون و گوتیان: «چۆن دەستبەجێ دار هەنجیرەکە وشک بوو؟»

عیساش وەڵامی دانەوە: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر باوەڕتان هەبێت و گومان نەکەن، نەک هەر ئەمەی دار هەنجیرەکە دەکەن، بەڵکو ئەگەر بەم کێوە بڵێن، ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ وا دەبێت. مەتا 17:20; لۆقا 17:6; یاقوب 1:6جا هەرچی لە نوێژدا بە باوەڕەوە داوای بکەن، وەریدەگرن.»مەتا 7:7; مەرقۆس 11:24; یۆحەنا 14:13

دەسەڵاتی عیسا

کاتێک عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و خەڵکەکەی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و پیرانی گەل هاتنە لای و گوتیان: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە؟»مەتا 7:29; مەرقۆس 11:28; لۆقا 20:1

عیسا وەڵامی دانەوە: «منیش پرسیارێکتان لێ دەکەم، ئەگەر وەڵامتان دامەوە، ئەوا پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم. لەئاوهەڵکێشانی یەحیا، لەکوێوە بوو؟ لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟»

لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو،“ لە خەڵکەکە دەترسین، چونکە هەموو یەحیا بە پێغەمبەر دادەنێن.»مەتا 14:5; مەرقۆس 6:20

ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.»

ئەویش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»

نموونەی دوو کوڕەکە

ئینجا عیسا فەرمووی: «ڕاتان چییە؟ پیاوێک دوو کوڕی هەبوو. چووە لای یەکەمیان و گوتی: ”کوڕم ئەمڕۆ بڕۆ لە ڕەزەکەدا کار بکە.“

«ئەویش وەڵامی دایەوە: ”ناچم.“ بەڵام پاشان پەشیمان بووەوە و چوو.

«ئینجا پیاوەکە چووە لای کوڕەکەی دیکەی و هەمان قسەی کرد. وەڵامی دایەوە: ”بەسەرچاو21‏:30 یۆنانی: من.‏، گەورەم!“ بەڵام نەچوو.

«ئایا کام لەم دووانە بە خواستی باوکیان کرد؟»

گوتیان: «یەکەمیان.»

عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: باجگران و لەشفرۆشان لە چوونە ناو شانشینی خودا پێشتان دەکەون، لۆقا 7:29چونکە یەحیا هات بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستودروستیتان نیشان بدات بەڵام ئێوە باوەڕتان پێی نەکرد، بەڵام باجگران و لەشفرۆشان باوەڕیان پێی کرد. پاشان کە بینیشتان، هەر تۆبەتان نەکرد و باوەڕتان پێی نەکرد.»لۆقا 3:12

نموونەی ڕەزەوانەکان

«گوێ لە نموونەیەکی دیکە بگرن: خاوەن زەوییەک هەبوو ڕەزێکی چاند و پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، گوشەرێکی ترێی تێدا هەڵکۆڵی و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. ئینجا دایە دەست چەند ڕەزەوانێک و گەشتی کرد. زەبوورەکان 80:8; گۆرانی گۆرانییەکان 8:11; ئیشایا 5:1; یەرمیا 2:21; مەرقۆس 12:1; لۆقا 20:9کاتێک وەرزی بەرهەم نزیک بووەوە، خزمەتکارەکانی ناردە لای ڕەزەوانەکان تاکو بەرهەمەکەی وەربگرن.

«ڕەزەوانەکان خزمەتکارەکانیان گرت، لە یەکێکیان دا و یەکێکیان کوشت و ئەوی دیکەشیان بەردباران کرد. مەتا 5:12; مەتا 23:34; مەتا 23:37دیسان خزمەتکاری زیاتری لەوانەی پێشوو نارد، ڕەزەوانەکان هەمان شتیان لەوانیش کرد. لە کۆتاییدا کوڕەکەی بۆ لایان نارد و گوتی: ”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“

«بەڵام ڕەزەوانەکان کە کوڕەکەیان بینی لەناو خۆیاندا گوتیان: ”ئەمە میراتگرەکەیە. با بیکوژین و دەست بەسەر میراتەکەیدا بگرین.“ مەتا 26:4; مەتا 27:1ئینجا گرتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە و کوشتیان.عیبرانییەکان 13:12

«کاتێک خاوەنی ڕەزەکە دێت، چی لەم ڕەزەوانانە دەکات؟»

وەڵامیان دایەوە: «ئەو خراپەکارانە بە خراپی لەناودەبات و ڕەزەکەش دەداتە دەست ڕەزەوانانی دیکە، ئەوانەی لە وەرزی خۆی بەرهەمی دەدەنێ.»

عیسا پێی فەرموون: «ئایا هەرگیز لە نووسراوە پیرۆزەکان21‏:42 مەبەست لە هەر 39 پەڕتووکەکەی پەیمانی کۆنە، تەوراتی موسا و زەبووری داود و پەندەکانی سلێمانی دانا و مێژوو و پێغەمبەرەکان.‏ نەتانخوێندووەتەوە:

«﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە

بوو بە گرنگترین بەردی بناغە21‏:42 بەردێکی گەورەیە کە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت، لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.‏،

ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو،

لەبەرچاومان سەیرە﴾21‏:42 زەبوورەکان 118‏:22‏-23‏‏؟زەبوورەکان 118:22; ئیشایا 28:16; مەرقۆس 12:10; لۆقا 20:17; کردار 4:11

«لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: شانشینی خوداتان لێ دەسەنرێتەوە و دەدرێتە نەتەوەیەک کە بەرهەم دەدات. ئەوەی بەسەر ئەم بەردەدا بکەوێت تێکدەشکێت، ئەوەش کە بەردەکە بەسەریدا بکەوێت وردوخاشی دەکات.»ئیشایا 8:14; دانیال 2:44; یەکەم پەترۆس 2:7; ڕۆما 9:32

کاتێک کاهینانی باڵا و فەریسییەکان نموونەکانیان بیست، زانییان باسی ئەوان دەکات. لەبەر ئەوە دەیانویست بیگرن، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان، چونکە بە پێغەمبەریان دادەنا.