فیلیپیPhp فیلیپیFilipperne, بەشkapittel نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی فیلیپیPaulus’ brev til filipperne, بەشkapittel 3

Oversettelser Sammenlign

بێتاوان بوون بەهۆی باوەڕ

لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان، دڵشاد بن بە مەسیحی خاوەن شکۆ! نووسینەوەی هەمان ئەم شتانە ماندووم ناکات، بەڵکو بۆ پاراستنی3‏:1 پاراستن لە فێرکردنی چەوت.‏ ئێوەیە.دووەم کۆرنسۆس 13:11

ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن3‏:2 مەبەستی لەوانەیە کە خەتەنە دەکەن، لەبەرچاوی پۆڵس وەک سەگن. بڕوانە گەلاتیا 1‏:8‏،9‏‏.‏! ئیشایا 56:10; دووەم کۆرنسۆس 11:13لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین3‏:3 بڕوانە ڕۆما 2‏:28‏-29.‏‏، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین. یەرمیا 4:4; ڕۆما 2:29هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم.

ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم: کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، کردار 23:6; کردار 26:5بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم.کردار 8:3

بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و ئیشایا 53:11; یەرمیا 9:24; یۆحەنا 17:3; کۆلۆسی 2:2وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت. ڕۆما 3:22; عیبرانییەکان 4:3ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، ڕۆما 6:5; ڕۆما 8:17تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان.

کۆشش بەرەو ئامانج

من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا. یەکەم کۆرنسۆس 13:12; یەکەم تیمۆساوس 6:12خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، لۆقا 9:62بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان.یەکەم کۆرنسۆس 9:24

با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. عیبرانییەکان 5:14با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە.ڕۆما 12:16; ڕۆما 15:5; یەکەم کۆرنسۆس 1:10

ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان. فیلیپی 4:9; دووەم سالۆنیکی 3:9زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، ئەوانە کۆتاییان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە. دووەم پەترۆس 2:1; ڕۆما 16:18بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، تیتۆس 2:13; عیبرانییەکان 13:14ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.یەکەم یۆحەنا 3:2; یەکەم کۆرنسۆس 15:42