گەلاتیاGa گەلاتیاGalacjan, بەشrozdział نامەی پۆڵس بۆ کڵێساکانی گەلاتیاList do Galacjan, بەشrozdział 1

Przekłady Porównaj

لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، کردار 9:15هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان،

بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان:

با نیعمەت1‏:3 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت. و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت، ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. مەتا 20:28; لۆقا 1:74هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.

مژدەیەکی دیکە نییە

پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە1‏:6 مەبەست لە مژدەیەکی جیاوازە.‏ وەردەگەڕێن! مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن. کردار 15:24بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت. وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت.

ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.یەکەم سالۆنیکی 2:4

چۆن پۆڵس بوو بە نێردراو؟

پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل1‏:11 پەیامەی ئینجیل دەربڕینی پەیامی ئینجیل کە لێرەدا بەکارهاتووە هەمان وشەی مزگێنییە کە لە ئایەتەکانی 7، 8، 9 بەکارهاتووە. کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. یەکەم کۆرنسۆس 15:1لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.کردار 26:16

بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم. کردار 9:21لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو کردار 9:15کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، ئەفەسۆس 3:8سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.

ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس1‏:18 یۆنانی: کێفاس‏.‏ بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. کردار 9:26بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. مەتا 13:55خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە.دووەم کۆرنسۆس 11:31

دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، کردار 9:30بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن1‏:22 سەر بە مەسیحن لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏ بە ڕوخسار نەناسراو بووم، تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.