یونسJon یونسJonasza, بەشrozdział یونسKsięga Jonasza, بەشrozdział 2

Przekłady Porównaj

نزای یونس

یونس لەناو سکی ماسییەکەوە نزای بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد، گوتی:

«لە تەنگانەمدا هاوارم بۆ یەزدان کرد،

وەڵامی دامەوە.

لەناو سکی جیهانی مردووانەوە هاوارم کرد،

گوێت لە دەنگم بوو.زەبوورەکان 120:1

فڕێتدامە قووڵایی،

لەناو جەرگەی دەریاکان،

لافاو دەوری دام،

شەپۆلەکانت بە لێشاو

دایانپۆشیم.زەبوورەکان 42:7

گوتم: ”لەبەرچاوت دەرکرام،

بەڵام دەگەڕێمەوە

بۆ تەماشاکردنی پەرستگای پیرۆزت.“ئیشایا 38:11

ئاو دەوری دام، تاکو ئەوەی ترس گەیشتە گیانم،

قووڵایی دەوری گرتم،

گیای دەریا لەسەرم ئاڵا.زەبوورەکان 69:1

هەتا بنی چیاکان شۆڕ بوومەوە،

بۆ هەتاهەتایە لە زەوی بەندی کردم.

ئەی یەزدانی پەروەردگارم،

بەڵام تۆ ژیانی منت لە جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە.

«ئەی یەزدان، کاتێک گیانم شەکەت بوو،

تۆم بیرکەوتەوە،

نزاکەم گەیشتە لات،

بۆ پەرستگای پیرۆزت.زەبوورەکان 18:6

«ئەوانەی بتی پووچ دەپەرستن

لە خۆشەویستی خودا بۆ خۆیان هەڵدەگەڕێنەوە.

بەڵام من بە دەنگی ستایشەوە

قوربانیت بۆ سەردەبڕم،

ئەوەی نەزرم کردووە بەجێی دەهێنم.

ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.»زەبوورەکان 50:14; عیبرانییەکان 13:15

ئینجا یەزدان فەرمانی بە ماسییەکە دا، ئەویش ڕشایەوە و یونسی فڕێدایە سەر وشکانی.مەتا 12:40