زەبوورەکانสดด زەبوورەکانสดุดี, زەبوورบทที่ زەبوورەکانสดุดี, زەبوورบทที่ 13

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟

هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟زەبوورەکان 77:7; حەبەقوق 1:2

هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و

خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟

هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟

ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،

چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،عەزرا 9:8; یەرمیا 51:39

نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»

نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.

بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،

دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.ئیشایا 66:14; زەبوورەکان 103:2

سروود بۆ یەزدان دەڵێم،

چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.ئیشایا 66:14; زەبوورەکان 103:2