زەبوورەکانPs زەبوورەکانPsalmen, زەبوورPsalm زەبوورەکانDas Buch der Psalmen, زەبوورPsalm 13

Übersetzungen Vergleichen

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟

هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟زەبوورەکان 77:7; حەبەقوق 1:2

هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و

خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟

هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟

ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،

چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت،عەزرا 9:8; یەرمیا 51:39

نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»

نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن.

بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،

دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە.ئیشایا 66:14; زەبوورەکان 103:2

سروود بۆ یەزدان دەڵێم،

چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.ئیشایا 66:14; زەبوورەکان 103:2